رۆژنامەى نيويۆرك تايمز: ئيسرائيل هێرشى كردۆتە سەر هێڵى گازى ئێران ئێران

نوچەنێت

رۆژنامەى نيويۆك تايمزى ئەمەريكى بڵاوى كردەوە، بەرپرسانى رۆژئاوا ئاشكرايان كردووە، ئيسرائيل هێرشى كردۆتە سەر دوو هێلى گازى سەرەكى، ئەوەش بۆتە هۆى راگرتنى رەوانەكردنى گاز بۆ چەند شارێك.

هەينى (16/شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، بەرپرسانى رۆژئاواسى و پسپۆڕێكى ستراتيژى سەربازيى سەر بە سوپاى پاساداران جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، ئيسرائيل هێرشى كردۆتە سەر دوو هێڵى گواستنەوەى گازى سرووشتى بۆ دانيشتووان، بەو هۆيەوە مليۆنان كەس بێ بەش بوونە.

ئەو بەرپرسانە باس لەوەش دەكەن، ئەو هێرشانە بە شێوەيەكى زۆر ورد ئەنجامدراوە، بەتايبەت لە چەند جێگەيەك لە يەك كاتدا زيانى بەركەوتووە.

سەبارەت بە پەيامى ئەو هێرشە بەرپرسێكى رۆژئاوايى باس لەوە دەكات، ئەو هێرشە هۆشدارييەكى بەهێزە بۆ ئێران، كە ئيسرائيل دەتوانێت ململانێيەكە لە هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست فراوان بكات.

دواى هێرشەكە جەواد ئەوجى، وەزيرى نەوتى ئێران رايگەياند، هێرشەكە لە كاتژمێر دوو بۆ سێى شەو ئەنجام دراوە، سێ خاڵى هێڵى گاز لە دوو پارێزگا زيانيان بەركەوتووە، كە گازى دەگواستەوە.

لە لايەكى ديكەوە رۆژنامەى تايمز ئۆف ئيسرائيل بڵاوى كردەوە، گرووپێكى هاككەر كە پێشتر سەر بە ئيسرائيل بوون لە رێگەى هێرشى ئەليكترۆنييەوە وێستگەى سووتەمەنيان لە هەموو ئێران پەكخست.

لە كۆتايى هەفتەى رابردوو دوو هێرشى جياواز كرايە سەر بۆڕيى گوازستنەوەى گازى سرووشتى لە ناخۆى ئێران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین