سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵى (UN) له‌ عێراق بەرز دەنرخێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (17/شوبات/2024) له‌ كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ‌ ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تیمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتیژى به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌ عێراق، "سوپاس و پێزانینى بۆ ئاماده‌یى و ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان"، دووپات كرده‌وه‌.

پێرسێس ئاماژەى بەوەکرد "ئه‌ركى خۆى و تیمه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ى ڕۆڵ و كارى تیمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته‌ ئه‌منى و سیاسییه‌كانى، سه‌ر‌نج و بیروبۆچوونه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆگۆڕ كرد."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین