ئومێد ئۆزداغ: من ئەکرەم ئیمامئۆغڵو وەک هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر تورکیا دەبینم هەواڵ

نوچەنێت

ئومێد ئۆزداغ، سەرۆکی زەفەرپارت سەبارەت بە پەیوەندی نێوان جەهەپە و دەمپارتی رایگەیاند، "ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ وەک هەڕەشەیەکی زۆر جدی دەبینم بۆ سەر تورکیا."

ئەمرۆ یەکشەممە (18/شوبات/2024) ماڵپەری (t24) بڵاویکردەوە، ئومێد ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی سەرکەوتن هێرش دەکاتە سەر کاندیدی جەهەپە بە بیانووی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ دەم پارتی هەیە و گوتی، ئیمامئۆغڵو بە مەترسییەکی زۆر جددیە بۆ سەر تورکیا دەبینم چونکە جەهەپە بەدوای ئەوەیە هاوپەیمانی لەگەڵ کورد ببەستێت.

ئۆزداغ ئاماژەی وەش كرد، ئیمامئۆغڵو سیاسەتمەدارێکی پیرۆز نییە، لەکاتێکدا دەچێتە دیاربەکر لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە لەبەردەم مۆنۆمێنتی پەکەکە وێنە دەگرێ پاشان لە ئەستەمبۆڵ لە رێکلامێکدا دەڵێت دەمەوێت پەرداخێک قاوە لەگەڵ مستەفا کەمال ئەتەتورک بخۆمەوە، ئەمانە مەترسین بۆ سەر تورکیا بەهۆی پەیوەندیان لەگەڵ دەم پارتی.

بڕيارە لە كۆتايى مانگى داهاتوو هەڵبژاردنى شارەوانييەكان لە توركيا بەڕێوە بچێت، بەهێزترين ململانێ پارتى دادوگەشەپێدان و پارتى گەلى كۆماريى (جەهەپە)يە لەسەر شارەوانى ئەستەنبۆڵ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین