سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لەگەڵ كۆتاييهاتنى جەنگى ئيسرائيل و حەماس، بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناتوانێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت، هۆکارەکەشی ئەو زيانانەيە کە بەهۆی جەنگەوە بەر وڵاتەكەى كەوتووە.

ڕۆژی یەکشەممە (18/شوبات/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای تەواوبوونی جەنگی سوپای وڵاتەکەی لەگەڵ چەکدارانی حەماس ناتوانێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت، ئیسرائیلییەکان داوای هەڵبژاردنی بەپەلە دەکەن دوای کۆتایی هێنان بە جەنگ، ڕازی نین بەو کاولکارییانەی بەهۆی جەنگەوە بەسەریاندا هاتووە".

بە گوێرەی ڕاپرسییەکی پەیمانگای دیموکراسی ئیسرائیل، دوو لەسەر سێی ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام بدرێت، خواستى کۆتایی هێنانیان بە جەنگی ئیسرائیل و حەماس هەیە، مەبەستییانە لە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردندا دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن.

لە بەرانبەردا سەرۆک وەزيرانى ئیسرائیل جەخت لە سەر ئەوە دەكاتەوە، ئێستا کاتی سیاسەت نییە، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت،  داواکردنی هەڵبژاردنی بە تووندی ڕەتکردەوە گوتی، دوایین شت کە بیری لێبکەینەوە و پێویستمان بێت هەڵبژاردنە، کاتی هەڵبژاردن نییە و هەڵبژاردنەکان لە تشرینی یەکەمی (2026) ئەنجام دەدرێت.

چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس، ئیسرائیلییەکان پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدەن، جارێکی تر بنیامین ناتانیاهو نەتوانێت ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین