ئەو پیاوەی ژنەکەی خۆی سوتاند سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوای دوو ساڵ لە ئەنجامدانی تاوانەکە و یانزە جار دانیشتنی دادگا، سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی شنیار هونەر دەرچوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/شوبات/2024) دادگای تاوانەکانی سلێمانی، دوای یانزە جار دانیشتنی دادگا، لەسەر کوشتنی شنیار هونەر، سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژەکەی دەرچوو. 

شنیار ھونەر، ژنێکی تەمەن 21ساڵبوو. دانیشتووی شاری سلێمانی بوو، رۆژی ١٩ـی شوباتی ساڵی 2022 لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە سوتێنرا، دوای مانەوەی بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر ڕایگەیاند: دادگای تاوانەکانی سلێمانی، بە گوێرەی یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاوسەری شنیار هونەر دا. بە هۆی جۆری تاوانەکەی.

پارێزەری ئەم دۆسیەیە ئاماژەی بەوەدا، پێشتر ئەم پیاوە پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتێکی تردا هەبووە، بەڵام ئەم ژنە ئازادکرا و بڕیاری سزای لە سێدارەدان بەرامبەر بکوژی شنیار درا. .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین