تیکتۆک چییەک کچێکی شانزەساڵ دەڕفێنێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

چوار کەس لە هەولێر، کچێکی شانزە ساڵ دەڕفێنن و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستدرێژی دەکەنە سەری.

ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بە تاوانی ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی شانزە ساڵ ڕاگەیاند.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو تۆمەتبارانە تاوانی پێشتریان هەیەو یەکێکیان فەرمانی دەستگیرکردنی پێشتری هەیە لەسەر تەقەکردن، یەکێکی تر لەو تۆمەتبارانە کەسێکی بە ناوبانگی بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆکە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسایشی هەولێر، بە فەرمانی دادوەر چوار تۆمەتبار بە ناوەکانی "ر.ێ.ێ- ر.ج.ح- ل.ئـ.ح- د. ئـ.ح" دەستگیرکراوە، ئەو کچەی ڕفاندوویانە تەمەنی شانزە ساڵە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە شوقیەیک بەندیان کردووەو بە هەر چواریان دەستدرێژییان کردووەتە سەری.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین