ئەمریکا (10) ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ زانیاری پێدان لەسەر هاکەرێکی ئێران دیاری دەکات ئێران

نوچەنێت:

ئەمریکا تا دە ملیۆن دۆلار پاداشتی بۆ ئەو کەسانە، کە زانیاریان لەسەر هەکەرێک کە هاوڵاتییەکی ئێرانییە و پەیوەندی بە سوپای پاسدارانەوە هەیە، راگەیاند.

رۆژی دووشەممە (19/شوبات/2024)، رادیۆفەردا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کە بەپێی راگەێندراوێک، کە لە ماڵپەڕی بەرنامەی "پاداشت بۆ دادپەروەری" سەر بە دەزگای ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، عەلیڕەزا شەفیعی نەسەب، هەکەرێکی ئێرانی کە لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2021، لە کۆمپانیای "محک رایان افزار" کاری کردووە، وەک نوێنەری سوپای پاسداران، کە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادایە، چالاکی "زیانبەخشی سایبری" لە دژی دامودەزگاکانی ئەمریکا ئەنجامداوە.

ئەم راپۆرتە داوا لەو کەسانە دەکات، کە زانیارییان لەسەر شوێنی نیشتەجێبوون و چالاکییە زیانبەخشەکان و بابەتی دیکەی پەیوەست بەم هەکەرە ئێرانییە هەیە، بە رادەستکردنی زانیارییەکان بە ئەمریکا تا 10 ملیۆن دۆلار پاداشت دەکرێن..

ئەمریکا هەروەها شافعی نەسەب-ی، بە هۆی بەشداریکردن لە هێرشە ئەلیکترۆنییە هەماهەنگ و چەند ساڵە، بۆ سەر زیاتر لە 12 کۆمپانیای ئەمریکی و هەوڵدان بۆ شکاندنی سیستەمی کۆمپیوتەری وەزارەتەکانی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا، بە تاوانبار ناودەبات.

ئۆپەراسیۆنەکانی هەکەرەکانی سەر بە ئێران، تەرکیزیان لەسەر ئیسرائیل و کەسایەتییە دیارەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و وڵاتانی کەنداوی فارسە.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین