لە سلێمانى تەقینەوەیەک روویدا، بەهۆیەوە کوژراو و برینداریش هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

لە شارۆچکەی تانجەرۆی سلێمانی لە كارگەى ئاسنی ماس تەقینەوەیەک روویدا و بە گوێرەى زانیارییەکان کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنچشەممە تەقینەوەکە کاتژمێر (8:30) خولەکی بەیانی، تەقینەوەکە لەنێو کارگەی ئاسن تواندنەوەی ماس بووە لە سنووری شارۆچکەی تانجەرۆ، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانیش دەڵێت، سى کرێکار بریندار بوونە، کە کە تەندروستى یەکێکیان ناجێگیرە، کەسێکیشیان گیانى دەستداوە، هەموو کرێکارەکانیش عەرەبن.

بە گوێرەىى زانیارییەکان هۆکارى تەقینەوەکە بوو تەقەمەنى بووە لە ناو ئەو ئاسنە کۆنانەوە بووە، کۆ دەکرێنەوە بۆ  کە بۆ تواندنەوە، بەڵام هێشتا هۆکارى بەوردى تەواوى زانیارییەکان ئاشکرا نەکراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین