تەرمی ئافرەتێک دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

تەرمی ئافرەتێکی گەنج لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامە و هۆکاری گیان لە دەستدانی ئاشکرا نەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/شوبات/2024) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆک ڕایگەیاند: تەرمی ئافرەتێک لە بەنداوی دھۆک، دۆزرایەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بێوار عبدالعەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆک گوتی "ئەمڕۆ دووشەممە ، تەرمی ئافرەتێک لە بەنداوی دھۆک دۆزرایەوە، لێکۆڵێنەوەکانیش بۆ ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئافرەتەکە دەستیان پێکردووە".

تەنیا زانیاری لە بارەی گیان لە دەستدان و ناسنامەی ئەو ژنە ئەوەیە، کە تەمەنی لە نێوان (25-30) ساڵیدایە. پۆلیسی دهۆک دۆسیەی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین