ئەندام پەرلەمانێک کاتى ناردنى (618) ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

دابەشکردنى مووچەى مانگى دووى شوبات لە عێراق دەستیپێکرد، ئەندام پەرلەمانێکى کورد لە بەغدا دەڵێت، لە کۆتایی ئەم مانگە (618) ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوانە دەکرێت بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران.

ئەمڕۆ سێشەممە (20/شوبات/2024) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، وەزارەتى دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانى بۆ مانگی دوو کرد.

هاوکات جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لە دواى (25-2-20204) بەغدا (618) ملیار دینارەکە وەک پشکى هەرێمى کوردستان بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەنێرێت، بەڵام هێشتا بەدیاریکراوى بڕ ئەو پارەیەى بەغدا دەینێرێت دیار نییە.

بەپێى ڕێککەوتنى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق، بەغدا بڕێک پارە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت، مانگى ڕابردوو ئەو پارەى ناردى (12.67%)ى خەرجى راستەقینەى حکومەتى عێراق بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین