واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان دیارى ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌حمود كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌رێم و پارێزگاكان له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كردووه‌، زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كه‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان بكه‌وێته‌ دواى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوودا .

مه‌حمود كه‌عبى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ى نیسان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ژماره‌یه‌ك  ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان تانه‌یان له‌ بڕیارى سڕكردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان داوه‌ و چاوه‌ڕوانى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان مه‌حمود كه‌عبى باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ر دوو لیژنه‌ى  پارێزگاكان و لیژنه‌ى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون دوایین گۆڕانكاريى له‌ یاساكه‌ بكه‌ن و له‌ وه‌رزى داهاتوودا خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت.

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى باس له‌ ئه‌گه‌رى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌ڵێ،  كۆمسیۆن پێى راگه‌یاندوون ئه‌و بابه‌ته‌ ناكرێت و زیاتر هۆكاره‌كه‌یش ته‌كنیكیه‌ نه‌وه‌ك یاسایى و بۆیه‌ پێشبینى ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكه‌وێت دواى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو.

له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019  له‌سه‌ر داواى خۆپیشانده‌ران په‌رله‌مانى عێراق كارى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى سڕكرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین