ئێران فرۆشتن یان گواستنەوەی چەک بۆ یەمەن رەتدەکاتەوە ئێران

نوچەنێت:

نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە فەرمی تۆمەتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران سەبارەت بە گەیاندنی چەک بە حوسییەکانی یەمەن رەتکردەوە.

رۆژی سێشەممە (20/شوبات/2024)، دویچەولە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی تۆمەتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران سەبارەت بە گەیاندنی چەک بە حوسییەکانی یەمەن رەتکردەوە و دەشڵێت، "کۆماری ئیسلامی هیچ چالاکیەکی پێچەوانەی بڕیارنامەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لەوانە فرۆشتن یان گواستنەوەی چەک بۆ یەمەن ئەنجام نەداوە".

نوێنەری ئێران وەڵامی بانگەشەی ئەمریکا، سەبارەت بە گەیاندنی چەک بە حوسییەکانی یەمەن دەداتەوە و نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێدانی زانیاری ناڕاست و تۆمەتی بێ بنەما لە دژی ئێران تۆمەتبار کرد، سەبارەت بە دۆخی یەمەن و دەریای سوور.

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا پێدانی چەک بە حوسییەکان رەتیدەکاتەوە؛ پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چوار سەرچاوەی ناوچەیی و دوو سەرچاوەی ئێرانییەوە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە "کۆماری ئیسلامی حوسییەکانی چەکدار کردووە و مەشقی دارایی پێبەخشیون و پاڵپشتییان دەکات.

 لە سەرەتای شەڕی غەززەوە لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو تا ئێستا، رێژەی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ میلیشیا حوسییەکان زیاد کردووە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، "ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوو، مووشەکی کروزی دژە کەشتی، مووشەکی بالیستی وورد و مووشەکی مەودای مامناوەندی داوەتە حوسییەکان.

سەرچاوە: دویچەولە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین