نووسینگەی کرووپێکی چەکداریی شیعە بۆردومانکرا  عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند نووسینگەیەکی سەر بە عەسائیب ئەهل حەق بەهۆی بۆمبێکی دروستکراوەوە لە پارێزگای نەجەف کە پایتەختی شیعەیە لە عێراق کرا بە ئامانچ و بۆردومانکرا.

ڕۆژی چوارشەممە (21/شوبات/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، نووسینگەی گرووپی چەکداری عەسائیب ئەهل حەق لە نەجەف بۆردوومانکرا، ئەگەرچی گیانلەدەستدان یاخود زیانی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆی ڕووداوەکەوە زیانێکی زۆری ماددی کەوتووەتەوە.

هەر ئەمڕۆش لە ڕووداوێکی جیاوازدا هێرش کرایە سەر نووسینگەیەکی پەیوەندیدار بە حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە. ئەم هێرشەی بابل دوای کوشتنی چالاکوان ئەیسەر ئەلخەفاجی ئەنجام درا کە ڕۆژی یەکشەممە (2024/2/18)  ڕفێندرا و ڕۆژی دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە..

ڕۆژی دووشەممە (2024/2/19) وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، "بارودۆخی کوشتنەکەی خەفاجی ڕوونکردەوە، بە ڕووداوێکی نانەوەی ئاژاوەی لە بابل وەسف کرد"، رایانگەیاند، "هەوڵی تێکدانی سەقامگیری دەدەن. تیمی ئاسایش ڕێنمایی گرنگیان کۆکردەوە سەبارەت بە تاوانباران و دڵنیابوون لەوەی ڕووبەڕووی دادپەروەری دەبنەوە".

گروپی عەسائیب ئەهل حەق، گروپێکی چەکداریی شیعەیە لە (2011) وە بە فەرمی لەلایەن قەیس خەزعەلی، سەرکردەی بزووتنەوەکەوە دامەزراوە. دواتر لە سیاسەتدا بەشدارییان کرد، چالاکن لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین