بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا: ئێران شێوازێکی نوێی هاوکاری لەگەڵ ئەلقاعیدە دەستپێکردووە ئێران

نوچەنێت:

سەرۆکی ناوەندی مامەڵەی جیهانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بەپێی ئەو بەڵگەنامەکان، ئێران "شێووازێکی نوێی هاوکاری لەگەڵ ئەلقاعیدە" دەستیپێکردووە.

رۆژی پێنجشەممە (22/ شوبات/ 2024)، بی بی سی فارسی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، جەیمس روبین، سەرۆکی ناوەندی مەمەڵەی جیهانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست وڵاتەکەی کەوتوون، وێڕای وەسفکردنی جۆری "هاوکاری نوێی نێوان ئێران و ئەلقاعیدە"، تارانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە کاراکتەرەکانی لە ناوچەکە بۆ پشتیوانی لە قاعیدە کەڵک وەردەگرێت.

روبین دەڵێت، کۆماری ئیسلامی نەک هەر لە ناو سنوورەکانی خۆیدا سەرکردەکانی ئەلقاعیدەی داڵدە نەداوە، بەڵکو ؛ەدەرەوەی ئێرانیش کەسانێکی بۆ پشتیوانی لە قاعیدە خستۆتەگەڕ.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ژمارەیەک لە گرووپەکانی سەربە ئێران لە ناوچەکە، بە ناسنامەی ساختەوە سەرقاڵی بانگەشەن بۆ ئەلقاعیدە.

بە رای روبین، تاران بە پشتیوانی زیاتر لە حەماس و هاوکاری لەگەڵ ئەلقاعیدە، هەوڵ دەدات رووخسارێکی نوێ لە خۆی پیشان بدات؛ رووخسارێک کە بتوانێت هێزە توندڕەوەکانی سوننە لەگەڵ خۆی بخات. هەروەها حکومەتی ئێران لە پلاندانان هاوکاری حوسییەکان بۆ ئەم هێرشانە دەکات و ئەمریکاش ئاگاداری ئەمەیە.

روبین دەشڵێت، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ئاگاداری ئەم چالاکیانەی ئێرانن، هەر بۆیە لەگەڵ نوێنەرانی هاوپەیمانی زیاتر لە 30 وڵات لە لەندەن راوێژ دەکەن. ئاماژە بە هاوپەیمانییەک دەکات کە بە هاوپەیمانی بۆ شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ناسراوە.

ئەم بەرپرسەی ئەمریکا هەروەها ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد، کە "لەگەڵ رووسیا و چین، بەشێوەیەکی رێکخراو و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەواڵی ساختە و زانیاری ناڕاست بڵاودەکەنەوە". ئەم سێ وڵاتە بە بەکارهێنانی "ناسنامەی ساختە لە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" درۆ و شەڕی پڕوپاگەندە لە دژی رۆژئاوا بڵاودەکەنەوە.

سەرچاوە: بی بی سی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین