رۆیتەرز: دانیشتوانى غەزە لە ڕاگەیاندنى ئاگربەست بێ ئومێد بوونە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لە کاتێکدا سەرۆکی حەماس لە قاهیرە بوو بۆ وتووێژکردن دەربارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و هیوایەک هەبوو، بەڵام ئیسرائیل هێرشی کرد، ئومێدەکەی دانیشتووانی غەزە زۆری نەخایاند و شەوێکی سەختیان تێپەڕاند.

ڕۆژی پێنجشەممە (22/شوبات/2024) (ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، "ئەگەرچی سەرۆکی حەماس لە هەوڵی گفتووگۆ کردن بوو دەربارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئەمەیش هاووڵاتیانی سڤیلی غەزە ئومێدێکیان لا دروست بوو، بەڵام دۆخەکە پێچەوانە بۆتەوە و شەوى ڕابردوو سوپاى ئیسرائیل هێرشی کردۆتە سەر مزگەوتێک و چەند ماڵێک لە ڕەفە، هێرشەکە قوربانی و برینداری لێکەوتەوە".

بەپێى زانیارییەکانى ئەو ئاژانسە سوپاى ئیسرائیل مزگەوتێکیان تەقاندۆتەوە و دانیشتوانى ئەو ناوچەیەش دەڵێن، "تەقینەوەکە دەنگێکى گەورەى هەبوو، نەمانتوانی بخەوین، دەنگی تەقینەوەکان و فڕۆکەکان زۆر بوون."

کاربەدەستانی غەزە ڕایانگەیاند، "بەلایەنی کەم (20) کەس کوژراون بەهۆی تەقینەوەی دوو ماڵ لە بەشێکی ناوەندی کەرتی غەزە، ئەمەش تاکە ناوچەی دیکەیە کە هێشتا هێزەکانی ئیسرائیل لە هێرشە پێنج مانگییەکەیاندا هێرشیان نەکردووە. هەروەها لە ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا (97) کەس کوژراون، (130) کەسیش برینداربوونە، بەڵام زۆربەی قوربانییەکان هێشتا لەژێر داروپەلادوون، هەروەها تیمەکانی فریاکەوتن نەیانتوانیوە بگەنە ئەو ناوچانە".

سەرەڕای داواکارییە نێودەوڵەتییەکان، ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێکی تەواو دەکات بۆ سەر ڕەفە، کە دوایین شاری قەراغی باشوری غەزەیە بەم هێرشانەش ئەگەری کوشتن و وێرانکارییەکان بەردەوامی هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین