سەرۆکى دەزگاى مەدا لە هەوڵێکى تیرۆرکردن رزگارى بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

فەرخرى کەریم سەرۆکى دەزگاى مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیرى لە هەوڵێکى تیرۆرکردن رزگاى بوو، دەزگاکەش داوا لە لایەنە پەیوەنیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوە لەو هێرشە بکەن.

ئەمڕۆ هەینى (23/شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، فەرخرى کەریم لە کاتى گەڕانەوەى لە پێشەنگەى نێودەوڵەتى بۆ کتێب لە بەغدا لە هەوڵێکى تیرۆرکردن رزگارى بوو. 

بەگوێرەى راگەیێندراوى دەزگاى مەدا لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلى فەخرى کەریم کراوە، پاشان تەقەکەرەکان هەڵاتوون.

دامەزراوەى مەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هێزە تاریکبین و دواکەوتووەکان بەرپرسن لەو وێرانکارییەى عێراق، بەختەروەرییان بۆ گەلانى عێراق ناوێت، کە بە شێوەیەکى بەرچاو روویان لە پێشەنگەى نێودەوڵەتى بۆ کتێب کردووە.

لە راگەیێندراوەکەى دەزگاى ئەو هەوڵە بە ترسنۆکى ناودەبن، هۆیەکەشى بۆ رۆڵى کاریگەرى سەرۆکى دەزگاى مەدا لە ژیانى سیاسى و کلتوورى عێراق دەیبینێت.هەروەک داواشى لە لایەنە فەرمییەکان کردووە لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدەرانى ئەو هێرش بکەن.

داواش دەکەن هەر کەسێک لەپشت هێرشکردنە سەر فەخرى کەریم سەرۆکى دەزگاکەیە ئاشکرا بکرێت و رووبەڕووى دادگا بکرێتەوە.

فەرخەرى کەریم ساڵانێکى زۆر لە بوارى راگەیاندن لە عێراق کاردەکات، ماوەیەک سەرۆکى سەندیگاى رۆژنامەنووسان بووە، لە (2007 بۆ 2014) راوێژکارى مام جەلال سەرۆک کۆمارى پێشووترى عێراق بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین