چارەنووسى ناردنى (618) ملیار دینارەکە یەکلایی بووەوە
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (24/2/2024) هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینیکردنى شەش مانگى ساڵى ڕابردووی داهاتى هەرێمی کوردستان هاتوون، سبەى لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
هونەر جەمال گوتیشى، ئەم رێکارانە بەشێکن لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی، کە دەبێت هەموو سێ مانگ جارێک بە هاوبەشیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق وردبینی بۆ داهات و خەرجییەکان بکەن.
هاوکات ئەمڕۆ عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناردنی (618) ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ڕایگەیاند، ناردنی ئەو بڕە پارەیە مانگانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی یاسای گشتیی بودجەی فیدراڵی هەمواردەکرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment