پۆليس و خۆپيشاندەرانى ئيسرائيل رووبەڕووى يەكتر دەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆى جەنگى غەزە هاووڵاتيانى ئيسرائيل لە شارەكان بە شێوەيەكى فراوان رژانە سەر شەقامەكان و داواى دەستلەكاركێشانەوەى بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى وڵاتەكەيان دەكەن، پۆليس بە توندى رووبەڕوويان بۆوە، چەندين كەسى دەستگيركردووە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (25/شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، ئێوارەى دوێنێ لە چەند شارێكى ئيسرائيل خۆپيشاندەران رژانە سەر شەقامەكان، پۆليس هەوڵى بڵاوەپێكردنى دەدەن، خۆپيشاندەران رووبەڕووى پۆليس بوونەوە، چەندين خۆپيشاندەر دەستگيركران و هەندێكشيان بريندار بوون.

سەرەتا سەدان خۆپيشاندەر لە شەقامى كابلان لە تەلئەبيب كۆبوونەوە خۆپيشاندەران سەركۆنەى سياسەتەكانى سەرۆك وەزيرانيان دەكرد، لە بەرانبەردا پۆليس هەوڵى رێگريى و بڵاوەپێكردنى دەدان.

بەشێك لە بريندارەكان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەكان، بەگوێرەى چاودێران لە سەرەتاى هێرشەكانى حەوتى ئۆكتۆبەر تا ئێستا، ئەوە توندترين خۆپيشاندان بووە، بەهۆيەوە پۆليس (21) خۆپيشاندەرى دەستگيركردووە.

يائير لابيد، سەركردەى ئۆپۆزسيۆن رايگەياند، توندوتيژى پۆليس دژ بە خۆپيشاندەران كە بەشێكيان كەسوكارى بارمتەكانن مەترسيدار و نا ديموكراسييە، ناكرێت بەردەوام بێت.

پۆليسى ئيسرائيليش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، خۆپيشاندەران بەشێوەيەكى ناياسى گردبووينەوە، ئەوەش بۆتە هۆى ئاڵۆزييەكان، بەشێك لەوانەش بە ئامانجى بەرەنگاربوونەوەى پۆليس هاتوون، نەك بۆ ناڕەزايى رەوا.

لابيد لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات، خۆپيشاندان مافێكى سەرەكييە، ناكرێت ئەو مافە لە خەڵك بسەندرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین