ژنە وەرزشوانێکی کورد گیانی لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە شاخەوانێکی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە کاتی سەرکەوتن بەسەر تاڤگەیەکی سەھۆڵدا، گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ یەک شەممە (25/شوبات/2024) تەرمی  ئاگرین گەیێدراوەتە شاری سنە و پرسەی بۆ دانراوە.

ئاگرین لوتفی، خەڵکی شاری سنەیە، راھێنەر و وانەبێژی شاخەوانی بووە، لە بوارەکانی شاخەوانی، بەردەوانی و بەفر و سەھۆڵیشدا یاریزان بووە. ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە کاتی سەرکەوتن بەسەر تاڤگەیەکی سەهۆڵ دەکەوێتە خوارەوەو گیان لە دەست دەدات. 

ئاگرین لوتفی، ساڵی 2004یەکەمین یانەی ژنانی شاخەوانی لە رۆژھەڵاتی کوردستان بە ناوی (چیا) دامەزراندووە.  لە سەر ئاستی ئێران مۆڵەتی فەرمی فیدراسیۆنی شاخەوانی ئێرانی، ھەبووە. ڕحژی هەینی ڕابردوو لە کاتی سەرکەوتن بەسەر تاڤگەی ئەنوا، شەختەیەک بەر سەری دەکەوێت وێڕای هەوڵەکانی تەمەکانی فریاکەوتن گیان لە دەست دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین