کلاریسا وۆرد خەڵاتی شیفا گەردی پێ بەخشرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کلاریسا وۆرد، پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ئەمریکی CNN، خەڵاتی شیفا گەردی ساڵی 2024ی پێبەخشرا.

ئەمڕۆ یەک شەممە(25/شوبات/2024) کۆمیتەی خەڵاتی شیفا گەردی، لە شوێنی شەهیدبوونی شیفاگەردی لە شاری موسڵ، خەڵی حەوتەمین ساڵیادی شیفا گەردی بە خانمە پەیامنێرێکی بەرەکانی جەنگ بەخشی.

کلاریسا وۆرد، وەک پەیامنێرێک لە بەرەی پێشەوەی جەنگەکان، وێرانکاری و نەھامەتییەکانی جەنگی گواستووەتەوە و لە پشتەوەی بەرەکانی جەنگیش چیرۆکە مرۆییەکانی گەیاندووەتە جیھان. لە شەڕی غەززەدا یەکەمین رۆژنامەوانی رۆژئاوایی بوو گەیشتە شوێنی رووداوەکان و چیرۆکە مرۆییەکانی لە ھەردوولای شەڕەکەوە بۆ جیھان گواستەوە. لەبەرئەوە کەسێکی شایانی رێزلێنانە بە خەڵاتی شیفا گەردی. 

کلاریسا وۆرد، دوای ئەوەی پێی راگەیێندرا کە بووەتە براوەی خەڵاتی ئەم ساڵی شیفا گەردی لە پەیامێک دا دەڵێ "بەڕاستی زۆر دڵخۆشم بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، بەتایبەتی کە بۆ یادەوەریی (شیفا گەردی)ـی ئازا و سرووشبەخش دامەزراوە ". سەبارەت بە رۆڵی ئێستای رۆژنامەوانانیش دەڵێت "لەم جیھانەی ئێستادا کە زۆر لێکترازاو و دابەشبووە، بەرپرسیارێتییەکمان ھەیە، ئەویش گەڕانەوەیە بۆ بنەماکانی رۆژنامەڤانی، ھەروەھا بەردەوامبوون لە گێڕانەوەی چیرۆکەکانی خەڵک، بەردەوامبوون لە ئاڵنگاریکردن لەگەڵ ئەوانەی لە پێگەی دەسەڵاتدان".

شیفا گەردی کچە ڕۆژنامەوانێکی تۆڕی میدیایی ڕوداو بوو، لە 25ی شوباتی ساڵی 2017، لە کاتی ڕوماڵکردنی تاوانەکانی داعش، لە شاری موسڵ شەهید بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین