ئێران لە لیستی رەشی ئێف ئەی تی ئێف دا دەمێنێتەوە ئێران

نوچەنێت:

دەستەی تایبەتی کاری دارایی (ئێف ئەی تی ئێف)، رایگەیاند، کە ئێران لە لیستی رەشی سپیکردنەوەی پارەی ئەم گرووپەدا دەمێنێتەوە.

رۆژی شەممە (24/ شوبات/ 2024)، بی بی سی فارسی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، دەستەی تایبەتی کاری دارایی (ئێف ئەی تی ئێف)، رۆژی رابردوو لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، کە ئێران لە لیستی رەشی سپیکردنەوەی پارەی ئەم گرووپەدا دەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی ئێران لەراپۆرتی خۆی هیچ گۆڕانکارییەکی لە "پلانی کار"ی خۆیدا نەخستەڕوو.

حکومەتی ئێران لە مانگی حوزەیران/ 2016 بەڵێنی دابوو، کە چارەسەری "کەموکوڕییە ستراتیژییەکانی لە یاسا و رێساکان" بکات، بەڵام ئەو وادەیە لە مانگی یەکی 2018 کۆتایی هات.

ئێف ئەی تی ئێف، لە تشرینی یەکەم/ 2019ەوە هۆشداری داوەتە ئەندامەکانی، کە لە پەیوەندییە داراییەکان لەگەڵ ئێران، رێوشوێنی چاودێریی زیادە پێویستە و هەروەها هێشتا نیگەرانی لە مەترسییەکانی پارەدارکردنی تیرۆریسم لە لەلایەن ئێرانەوە و هەڕەشەکانی بۆ سەر سیستەمی دارایی نێودەوڵەتییە.

دەستەی تایبەتی کاری دارایی لە بەیاننامەکەیدا ئاشکرای کردووە، تا ئەو کەموکوڕیانەی کە هەیە چارەسەری نەکرێن، لە لیستی رەشدا دەمێننەوە.

سەرچاوە: بی بی سی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین