ئێران ئەندامێکی گرووپی سوپای سەحابەی پاکستان دەستگیر دەکات ئێران

نوچەنێت:

میدیاکانی ئێران دەڵێن، کەسێک بە تۆمەتی "چالاکی لە گرووپی تیرۆریستی دژە شیعە "سوپای سەحابە"ی پاکستان لە ئێران دەستگیر کراوە.

رۆژی یەکشەممە (25/ شوبات/ 2024)، بی بی سی فارسی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، میدیاکانی ئێران بە گێڕانەوە لە پۆلیسی پارێزگای هورمزگان، رایانگەیاندووە، کە کەسێک بە ناوی "ئەکرەم لاهووری" بە تۆمەتی "چالاکی لە گرووپی تیرۆریستی دژە شیعەی سوپای سەحابە" دەستبەسەر کراوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران، لە هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئەم کەسەدا رایگەیاند: "خولی مەشق و راهێنان لە بواری دروستکردنی بۆمبی لە پاکستان" تەواو کردووە.

ئاژانسی هەواڵی فارس نووسیویەتی "ئەکرەم لاهووری بەنیاز بووە بچێتە دوورگەی قشم، بەڵام پێش ئەوە دەستگیرکرا".

وردەکاری زیاتر سەبارەت بەم هەواڵە یان ئەو تۆمەتانەی، کە بۆ ئەم کەسە خراوەتەڕوو، تا ئێستا لە لایەن بەرپرسانی حکومەتی ئێرانەوە رانەگەیێندراوە.

سەرچاوە: بی بی سی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین