وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی وتاردان گەیشتە ژنێڤ ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەیشتە ژنێڤ، کە بارەگای ئەوروپی ژمارەیەک لە دامودەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان لێیە.

رۆژی یەکشەممە (26/شوبات/ 2024) رادیۆفەردا، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، گەیشتە شاری ژنێڤ. لە نێو پلانەکانی لەم سەفەرەدا، وتاردان لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و وتاردان لە کۆنفرانسی داماڵینی چەک، راگەیەندراوە.

وتاری سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرەتای کرانەوەی ئەم کۆبوونەوەیەدا بەڕێوە بچێت و ژمارەیەک لە چالاکانی مافی مرۆڤیش داوایان لە شاندەکانی ئامادەبووی ئەم کۆبوونەوەیە کردووە، کۆبوونەوەکە لە کاتی وتارەکەیدا هۆڵەکە بەجێبهێڵن.

ئێران لەو چەند وڵاتەی جیهانە کە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان یەکگرتووەکان، نوێنەرێکی تایبەتی بۆ دیاری کردووە.

بەو حاڵەشەوە لە مانگی یازدەی ساڵی رابردوو، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دوو رۆژەی "کۆڕی کۆمەڵایەتی" ئەم ئەنجومەنە، رادەستی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و رەخنەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین