ئیسرائیل ڕێگە بە گەیاندنى هاوکاری بۆ کەرتى غەزە دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

حکومەتى ئیسرائیل ڕێگەی داوە (10) بارهەڵگری هاوکاری بگەیەندرێتە باکووری کەرتی غەززە، کە ماوەى چەند ڕۆژێکە دانیشتوانى کەرتى غەزە رووبەڕووى برسیەتى و  دۆخێکی سەختى ژیان بۆتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (26/شوبات/2024) ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە، "بەهۆی دۆخی خراپی هاووڵاتیانی سڤیل و فشارە بەردەوامەکانی وڵاتان ئیسرائیل ڕێگەی داوە هاوکاری بگاتە دەست دانیشتیوانى غەزە".

پێدەچێت ئەم هاوکارییە تەنها بڕێکی کەم لە پێداویستییەکانی دانیشتوانی غەزە دابین بکات، چونکە بەپێی زانیارییەکان دانیشتوانى غەزە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی برسییەتی خراپ بوونەتەوە و گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ ماوەیەکی زۆرە بڕاوە و نەگەیەندراوەتە ئەو ناوچانە.

هەفتەی ڕابردوو بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی بارودۆخی نائارامەوە ناچارن بەرنامەکانیان لە باکووری غەززە سنووردار بکەن و ڕابگرن، ئەمەش بە ئاماژەدان بەو کاولکارییانەی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە کردوویەتی و بەردەوامە لە ئەنجام دانی، هەروەها ئاژاوە و توندوتیژی تەواو بەردەوام بوو لە ناوچەکەدا".

لەوەتەی جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین کەسانى سڤیل لە کەرتی غەزە و فەڵەستین بەگشتی لە دۆخێکی خراپدا دەژین، هاوکاری پێویست بە دەستیان ناگات بەهۆی جەنگ و کاولکارییەکانیەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین