ئەرمينيا ئەنداميەتى لە رێكخراوى (CSTO) هەڵپەسارد وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

ماڵپەڕى نيوز رەى رووسى باس لەوە دەكات نيكۆل باشينيان، سەرۆكى ئەرمينيا رايگەياند، لەو دۆخەى ئێستا يەريڤان ئەنداميەتى خۆى لە رێكخراوى پەيماننامەى ئاسايشى بە كۆمەڵ (CSTO) هەڵپەساردووە، وڵاتەكەشمان لە دۆسيەى ئۆكراينا هاوپەيمانى مۆسكۆ نييە.

سەرۆك وەزيرانى ئەرمينيا  لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، رووسيا پابەندييەكانى بەرانبەر يەريڤان پێشێل كردووە، هيچ خاڵێكيش لە راگەيێندراوى نۆى تشرينى دووەمى ساڵى (2020) نەهاتووە، كە رووسيا بەرپرس بێت لە سەرپەرشتى گواستنەوەى بارهەڵگەرەكانى كە بە ئەرمينيا تێدەپەڕن. 

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات، ئەو بەندانەى ديكە  لەو بەڵگەنامەيە هاتووە زيانى بە ئازەربايجان و رووسيا گەياندووە، مۆسكۆش بە تەواوى دەستبەردارى پەباندييەكانى بوو.

سەبارەت بە كاردانەوەى مۆسكۆ ديمترى بيسكۆڤ، گوتەبێژى سەرۆكايەتى رووسيا رايگەياند، سەبارەت بە ئەندامبوونى ئەرمينيا ڤلاديمێر پووتين، هيچ گفتوگۆيەكى لەگەڵ باشينيان لەسەر ئەندامبوونى لە رێكخراوى (CSTO) نەكردووە، لەو قۆناغەى ئێستاش هيچ پەيوەندييەك نييە، تەنيا لە چوارچێوەى كاركردن نەبێت، ئێمە هەوڵدەدەين لە دۆستە ئەرمەنييەكان ئەوە بزانين و  مەبەستيش چييە، كارەكانيش چۆن بەڕێوە دەچن، بۆيە لە گڤتوگۆمانمان لەگەڵ يەريڤان بەردەوام دەبين.
ئەميندارى ئەو رێكخراوەش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تا ئێستا هيچ شتێكمان لە يەريڤانەوە پێ نەگەيشتووە، لە ماوەى رابردوو ئەرمينياش بەشدارى لە ژمارەيەك چالاكى نەكردووە.
وەزارەتى دەرەوەى رووسياش لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، تا ئێستا ئەرمينيا ئەندامى تەواوە لەو رێكخراوە، چاوەڕوانيش دەكات ئەرمينيا لە رێگەى كەناڵەكانى پەيوەندى سەبارەت بە هەڵپەرساردنى ئەندامبوون لە لايەن بانيشيانەوە روونكردنەوە بداتە وڵاتانى ئەندام.
وەزارەتى دەرەوەى رووسيا زۆر بە توندى لێدوانەكانى دەسەڵاتدارانى ئەرمينيا سەبارەت بە شكستهێنانى ئەو رێكخراوە لە پابەندييەكانى بەرانبەر يەريڤان رەت كردەوە.

لە بەشێكى ديكەى وەڵامەكەى وەزارەتى دەرەوەى رووسيا هاتووە، يەريڤان بە روونى بانگێشتى بێ بنەماى لەلايەن يەكێتى ئەوروپاوە پەسەند كرد، ئەوەش لەبرى نێردەى رێكخراوى (CSTO)بوو، هيواش دەخوازين يەريڤان بۆ گفتوگۆ لەسەر هەموو پرسەكان ئامادە بێت.

ڤيكتۆر سۆبۆليڤ، جێگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى دۆما ئاماژە بەوە دەكات، سەرۆك وەزيرانى رووسيا تەنيا ناپاكى لە رووسيا نەكردووە، بەڵكوو ناپاكى لە وڵاتەكەشى كردووە، ناپاكى لە هەموو شتێك كردووە، لەوانەش وڵات و گەلەكەى خۆى، پێشم وايە لەو نزيكانە دوور دەخرێتەوە، چونكە پێى دەگوترێت ناپاكى لە كەرەباخ كردووە، ئێستاش دەيەوێت ئەو بەرپرسيارێتە بخرێتە ئەستۆى رووسيا، رووسيا هاوكارى ئەرمينيا لەو كاتە كرد، ئێستاش بانيشيان تەنيا ناپاكى لە ئەمينيا نەكردووە، بەڵكوو لە رووسياشى كردووە.

دەربارەى كاريگەرييەكانيش، ئەليكسى زۆراڤليڤ، جێيگرى يەكەمى ليژنەى بەرگرى لە ئەنجوومەنى دۆما ئاماژە بەوە دەكات، سەرۆك وەزيرانى ئەرمينيا بە مەبەست وڵاتەكەى وێران دەكات، ئەوەش بە كارێكى هەوڵگرى بێگانە دەچێت.

زۆراڤليڤ دەشڵێت، لە پەيماننامەى رێكخراوەكە وشەى هەڵپەساردن نەهاتووە، تەنيا كشانەوە هاتووە.
باشينيان دەشڵێت، قسەكانى تەنيا بۆ رووسيا نييە، بەڵكوو بۆ ئازەربايجانيشىە، چونكە لەو قۆناغەى ئێستا ئاشتى لە نێوان يەريڤان و باكۆ ئەستەمە، ئەگەر لێدوانەكانى ئازەربايجان رەچاو بكەين دەكرێت ئەگەرى هێرشكردنە سەر ئەرمينيا هەبێت.

ماڵپەڕى وەزارەتى دەرەوەى ئازەربايجان لێدوانەكانى سەرۆك وەزيرانى ئەرمينياى سەبارەت بە ئامادەسازييەكان بۆ هێرشى نوێ رەتكردەوە و جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو قسانە هيچ بنەمايەكى درووستى نييە، ئامانجيش لێدانە لە پڕۆسەى ئاشتى لە ميانەى درووستكردنى ئاڵۆزيى لەو ناوچەيە.
دەربارەى ئامانجى باشينيانيش سێرگى ماكۆڤ، شارەزا لە كاروبارى سياسى دەڵێت، حكومەتى ئەرمينيا ستەمى لە رووسيا كردووە كە ئەندامبوونى خۆى لەو رێكخراوە هەڵپەساردووە.
سەرۆك وەزيرانى ئەرمينيا ئەوەى ئاشكراى كردووە سوپاى رووسيا هاووڵاتيانى رووسيا لە ئەرمينيا رفاندووە لە بنكەيەكى سەربازى لە گيوميرى شاردنيەوە، چاودێرانى سياسيش ئەوە رێگەخۆشكردن بۆ دەكردنى بنكەى سەربازيى رووسى لەو وڵاتە، كە پێش هەبوونى ئەرمينيا ئەو بنكەيە لەو ناوچەيە هەبوو.

سێرگى ماگۆڤ لە بەشێكى ديكەى قسەكانى دەڵێت، ئەوەش ناپاكييە لەلايەن سەركردايەتى ئەرمينيا، لە واقيعدا بانيشيان و ماكرۆن پيلانيان بۆ دوورخستنەوەى رووسيا لە باشوورى قەوقازيا و درووستكردنى بنكەى سەربازيى فەرەنسا لە باشوورى قەوقازييا، ئازەربايجيان دۆسى سەرەكى رووسيايە لەو ناوچەيە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین