فازڵ نەبى: پیلانى مەترسیدار بۆ سەر هەرێمى کوردستان بەڕێوەیە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق هۆشدارى دەدات لەوەى پیلان و بڕیارى مەترسیدار لە بەغداوە بەڕێوەیە پەیوەست بە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.

ڕۆژى سێشەممە (27/شوبات/2024) فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی ڕایگەند، بۆ تەواوکردنی ئەو بڕیارانە پیلانى دیکە دژی هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە.

بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق زیاتر ڕوونیکردەوە و دەڵێت، زۆر لەمێژە ئەوەم ڕاگەیاندووە، حکومەتى عێراق دەیەوێ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بخاتە سەر وەزارەتى دارایى عێراق.

بەپێى وتەى فازڵ نەبى، پیلانێکى دوورو درێژ لە بەغدا هەیە بۆ سەر هەرێمى کوردستان و دەشێت، بەداخەوە دۆخى ئێمەش لە ناوخۆ بەو شێوەیە، کە دژى ئەو پیلانانە بوەستینەوە، بەغداش ڕۆژ لە دواى ڕۆژ پیلانەکەى خۆیان جێبەجێ دەکەن.

ئەو دووپاتى دەکاتەوە، شتى دیکەش بەڕێوەیە وەک تەواوکەرى بڕیارەکانى دادگاى باڵاى فیدراڵیی دژى هەرێمى کوردستان، ئەمە زانیارییە وردە و لە خۆمەوە نایڵێم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین