ئەمەریکا: کۆتایی بە تواناى سەربازیی حووسییەکان دەهێنین کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى ئەمەریکا دەڵێت، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانى دەریای سوور، کۆتایی بە چەکو توانا سەربازییەکانیان دەهێنین، بەجۆرێک چیتر نەتوانن هێرش بکەن.

ڕۆژی سێشەممە (27/شوبات/2024) ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، "سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاندووە سێ کەشتی بێفڕۆکەوانی سەر زەوی و دوو موشەکی دژە کەشتی کروزیان لەناوبردووە کە ئامادەکرابوون لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکانەوە بۆ ئەوەی بەرەو دەریای سوور هەڵیبدەن."

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ڕاگەیێندراوەکەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لەسەر دەریای سوور لەناوبردووە و هەموو ئەو چەکانەى حووسییەکان، کە هەڕەشەیەکی نزیک بوون بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییە دەریاییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا".

ئەگەرچی هێزەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان بۆ سەر حووسییەکان ئەنجام داوە بۆ وەڵام دانەوەی هێرشی سەر کەشتییەکانی دەریای سوور و پاراستنیان، بەڵام تا ئێستا هیرشەکان بەردەوامن. 

بە بیانووی پشتیوانیکردنی فەڵەستینییەکان لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە هێزەکانی حووسییەکان هیرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور دەستپێکردووە و چەندین زیانیان پێگەیاندوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین