موسەوی جەزایری: جێگری خامنەیی دیاری کراوە و ناوەکەی نهێنییە ئێران

نوچەنێت:

نوێنەری خوزستان لە مەجلیسی کارناسان بە ئاماژە بە هەڵبژاردنی رێبەری داهاتووی کۆماری ئیسلامی دەکات و دەڵێت "ناوی رێبەری داهاتوو نهێنییە".

رۆژی دووشەممە (26/ شوبات/ 2024)، ئێران ئینتەرناشناڵ، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد عەلی موسەوی جەزایری، نوێنەری خوزستان لە ئەنجومەنی شارەزایان " بە ماڵپەڕی "دیدەبان ایران"ی بە ئاماژەی بە "هەڵبژاردنی رێبەری داهاتووی کۆماری ئیسلامی راگەیاندووە، "ناوی رێبەری داهاتوو نهێنییە".

لەوبارەیە کە ناوەکە نهێنییە موسەوی جەزایری پێیوایە، ئەگەر هەر بژاردەیەک باس بکرێت" ئیسرائیل و ئەمریکا دەستیان دەگاتێ و تیرۆری دەکەن، بۆیە پێویستە بە نهێنی بمێنێتەوە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین