بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا: نزیکەی یەک ملیار کەس سەیری دراما تورکییەکان دەکەن کولتوور

نوچه‌ نێت

فەخرەدین ئاڵتون، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، "ئێمە زۆر گرینگی بە دراماکانمان دەدەین، زۆر خۆشحاڵین بەوەی لەمرۆدا لەهەموو جیهان نزیکەی یەک ملیار کەس سەیری دراما تورکییەکان دەکات."

ئەمرۆ چوار شەممە (28/شوبات/2024) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، فەخرەدین ئاڵتون، لە یەکەم نمایشی زنجیرە درامای بەناوی"محەمەد سوڵتانی فاتیحەکان" رایگەیاند، ئەم پرۆژەیە زۆر گرینگە بۆ وڵاتەکەمان وەبەرهێنانێکی گەورەو جددیە.

ئاڵتون لە بەشێکی قسەکانی دەڵێت، " زۆر خۆشحاڵین و سوپاس بۆ خودا تورکیا لەڕووی زنجیرە دراماکان و پیشەسازی سینەما زۆر پەرەی سەندووە، دەمانەوێت وەبەرهێنانی زۆر جددی لە براندەکانمان بکەین." 

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان ئاماژەی بەوەدا، "لەم سێ ساڵەی رابردوو لە زۆربەی وڵاتان خواستێکی زۆر لەسەر دراماکانمان هەیە کە بەرێژەی (183٪) زیادیکردووە، نزیکەی یەک ملیار کەس لە هەموو جیهان سەیری زنجیرە دراماکانی تورکیا دەکەن." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین