تێچووی پاراستنی بۆڵتۆن و ئۆبراین لە هەڕەشەکانی ئێران ساڵانە (12) ملیۆن دۆلارە ئێران

نوچەنێت:

سی بی ئێس نیوز دەڵێت، ساڵانە بە مەبەستی پاراستنی راوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران، زیاتر لە (12) ملیۆن دۆلار تێچووی هەیە.

رۆژی چوارشەممە (28/شوبات/2024)، رادیۆفەردا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سی بی ئێس نیوز بڵاویکردۆتەوە، ساڵانە بە مەبەستی پاراستنی جۆن بۆڵتۆن و رۆبێرت ئۆبراین، راوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران، زیاتر لە (12) میلیۆن دۆلار بە دەزگای ئەمنی نهێنی دەدرێت.

لە بەرنامەی "60 خولەک"ی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە (سی بی ئێس نیوز)، راپۆرتەکانی "الخاندرو مایورکاس"، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ کۆنگرێس لەبارەیەوە، بە پشتبەستن بە "یاسای ئازادی زانیاری" دەستیکەوتووە.

سی بی ئێس نیوز دەڵێت، کە سەرەڕای ئەوەی کە ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راپۆرتی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا نەهاتووە، بەڵام ئەم کەناڵە میدیاییە بە شێوەیەکی سەربەخۆ توانیویەتی پشتڕاستی بکاتەوە، کە ئەم خزمەتگوزاریەی دەزگای ئەمنی نهێنییە، بەهۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە لە خزمەت ئەوە دوو بەرپرسە حکومییەی سەردەمی ترەمپ دانراوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، جۆن بۆڵتۆن، دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی خزمەتگوزاری ئەمنی وەرنەگرت. بەڵام لە مانگی دوازدەی 2021-ەوە، کە دەرکەوت کە ئامانجی هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، کەوتە ژێر چاودێری ئەمنی ئەمریکاوە.

برایان هوک و مایک پۆمپیۆ، هەڵمەتی "زۆرترین فشار"یان لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکرد و لەدوای کشانەوەی واشنتۆن لە رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام ، ناسراوە، بەڕێوە دەبرد.

رۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس، لە ساڵی 2022 رایگەیاندبوو، کە تێچووی پاراستنی 24 کاتژمێری مایک پۆمپیۆ و برایان هوک، مانگانە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلارە.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین