عێراق: ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی دێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، دانووستان و گفتوگۆکان بۆ كۆتاييهێنان بە ئەرکی وڵاتانی جیهان لە وڵاتەکەماندا بەردەوامی هەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە (29/شوبات/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، "بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی عێراق و تیرۆریزم لە ناوچەکەدا سێ لێژنە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربازی ئەمەریکا و عێراق پێکهێبدراون، ئامانجی لێژنەکە کۆبوونەوەیە لەگەڵ وڵاتانی جیهانی لە عێراقدا بۆیە دانووستان و گفتوگۆکان بەردەوامن".

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق گوتیشی، "کۆبوونەوەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای سەربازی هێزە عێراقییەکانە لە ئیستا و داهاتوودا". هەروەها جەختی کردەوە، "ئەمانە هەنگاوی گرنگن بۆ کۆتایی هێنان بە هێزەکانی هاوپەیمانان، پێشبینی گۆڕینی پەیوەندییەکان دەکرێت".

پێشتر محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە کارا کردنی ئەو (3) لێژنەیە کردبوو و گوتی، "ئەو سێ کرووپە کار بۆ هەڕەشەکانی داعش، پێداویستییە ژینگەییەکان، بەهێژکردنی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن".

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێـی کوردستان پێشوازی لە هەنگاوەکە کرد و ڕایگەیاند، "پشتیوانی کوردستان بۆ ڕێککەوتنەکە دووپات دەکەینەوە، بەڵێنی دا کە هەولێر هێشتا پابەندە بە پاراستنی ئاشتی، ئاسایش، سەقامگیری، سەروەریی وڵاتەکەوە. هەروەها ئامانجمان بەهێزکردنی پەیوەندییەکانە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش".

لەسەر داوای حکومەتی عێراق لە ئیستادا (2500) سەربازی وڵاتانی هاوپەیمانان بە ڕابەڕایەتی ئەمەریکا بۆ ڕاوێژ، ئامۆژگاری، یارمەتیدان، مەشق، بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانی عێراق بوونیان هەیە لە وڵاتەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین