هاوڕێیانى ئەو سەربازەى خۆى سوتاند باسى هەڵوێستەکانى دەکەن وەرگێڕان

نوچه‌ نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

دواى ئەوەى ئارۆن بوشنەل، ئەو سەربازە ئەمەریکیەى لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئیسرائیل خۆى سوتاند، وەک کاردانەوەیەک دژ کوشتنى فەڵەستینییەکان هاوڕیکانى باس لە هەڵسوکەوتوو ومامەڵەى دەکەن، کە هەمیشە توندوتیژى رەتکردۆتەو. 

رۆژنامەى واشنتن پۆست نووسیویەتى، ئەو فڕۆکەوانەى کە ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر کوشتنى فەڵەستینییەکان لەم دواییە هیچ ئاماژەیەکى بەسەرەوە دیار نییە کە ئەو کارە دەکات.

ئارۆن لە کۆمەڵەیەکى مەسیحى ئەندام بوو، زۆربەى ئەندامەکان بایەخیان بە دادپەروەرى کۆمەڵایەتى دەدا، هەوڵى بەرگریان لە دادپەروەرى کۆمەڵایەتى دەکرد، ئەو کەسانە هەوڵیان دەدا بەرگرى لەو کەسانە بکەن کە ناتوانن بەرگرى لە خۆیان بکەن، ئەوانەش هەستیان دەکرد تووشى هەمان شت بووینەوە.

لوبى باربۆزا، تەمەن (32) دەڵێت، "لە (2022) لە چالاکییەک بۆ رێکخراوى سۆشیالیزم لە سان ئەنتۆنیۆ گەیشتم بە بۆشنل، ئەوان پەیوەست بوون بە سیاسەتى خۆیان پێکەوە دەستمان بە کارکردن کرد بۆ گەیاندنى جلوبەرگ و خۆراک بۆ کەسانى لێقەوماو.
باربۆزا دەڵێت، بۆنشل زۆر تووڕە بوو، چونکە دەیزانى هیچ بەرپرسێک بە درێژایى ئەو هەموو هەفتەیە گوێ لە خۆپیشاندەران ناگرێت، ئەو دەیزانى وەک سپێستێک و ئەندام لە سوپا پێگەیەکى هەیە.
هاوڕیکانى دیکەى لە سان ئەنتۆنیۆ دەڵێن، لەگەڵ بۆشنل باسمان لە فەڵەستیینەکان و تووڕەییان لە بەشدارى رۆڵى ئەمەریکا لە جەنگى نێوان غەزە و ئیسرائیل کرد، بەڵام هیچ ئاماژەیەکى بەوە نەدا کە لە رۆژى یەکشممە لە واشنتن ئەو کارە دەکات.
لیڤى پیربۆنت ئاماژە بەوە دەکات، ئەو سەربازە بە تێپەڕینى کات هەستى بە بێ هیوایى بەرانبەر سوپا دەکرد، هەستى بە نیگەرانى لە هەڵوێستەکانى بەرانبەر ئەو توندتیژیانەى ناو سوپا دەکرد، گوتیشى، وەک رتکردنەوەیەکى ویژدانى ئەو شوێنەى جێهێشتووە.

لیڤى دەشڵێت، بە هاتنى (2024) بۆشنل رەخنەکانى راشکاوانەتر لە سوپا دەگرت، بەتایبەت لەدواى کوشتنى جۆرج فلۆید لەسەر دەستى پۆلیسێک لە مینیاپۆلیس لە (2020) پێشى گوتم، دەستى بە خوێندنەوەى مێژووى ئەمەریکا کردووە، دەیەوێت هەڵوێستێک دژ بە هەموو کردە توندوتیژەکانى دەوڵەت ئامادەسازیى بۆ دەکات وەربگرێت.

رۆژنامەى واشنتن پۆست باس لەوە دەکات، قوربانیدان بە جەستە کاریکى ناوازەیە، بەڵام ژماریەک لەو قوربانیدانانە پەیوەستە بە نارەزاییەکانى دژ جەنگ، دیارترین قوربانیدان نارەزایى سیش کوانگ دوکى راهیب بوو، کە لە سایگۆن لە جەنگى ڤێتنام ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا، لە هەمان ساڵ ئەمەریکیەکى دیکە لە ( 1965) پنتاگۆن ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا.

رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات هیچ کەسێکى دیکە کە بەرگرى سەربازیى پۆشیووو دژ بەو شێوە توندەى بۆشنل جەنگەى غەزە نەبوو، هەندێک لە ئەندامانى خزمەتى سەربازى گومانیان هەیە، هەست دەکەن بەهۆى بێ هیوایى بووە، چونکە بەهۆى پاڵپشتى سەربازیى وڵاتەکەیان رەخنە لەو جەنگە دەگرن.

سەرەچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین