هاوپەيمانى نێودەوڵەتى : هيچ پلانێكمان بۆ كشانەوەيەك لە عێراق نييە
نوچەنێت
هەينى (يەكى ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، ئيان مەكارى رايگەياند، هيچ پلانێكمان بۆ كشانەوە لە عێراق نييە، عێراق وڵاتى دامەزرێنەرە بۆ هاوپەيمانى نێودەوڵەتى رۆڵى سەركردايەتى تێدا بينيووە، هاوپەيمانى سوودى لە ئەزموونى عێراق بە بەرەنگاربوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش بينيووە.
سەبارەت بە گفتوگۆكانيش ئەو بەپرسەى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، گفتوگۆكان لە پێناو چواچێوەيەكى هەميشەيين بۆ هەماهەنگى ئەمنى نێودان دوو وڵات، ئێمە بەدەوامين بۆ رازيكردنى عێراق كە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى پێويستە بەردەوام دەوابێت.
مەكارى گوتيشى، بەشێوەيەكى گشتى ديدگايەكى هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات هەيە كە پێويستە هەڵمەتى بەرانگاربوونەوەى داعش بەردەوام بێت، هێزەكانى هاوپەيمانان لە بوارى هاوكارى تەكنيكى لەگەڵ عێراق هەماهەنگ دەبن، هاوپەيمانيش لە عێراق رۆڵى پاڵپشتى دەبێت.
دەربارەى تواناى هێزە عێراقييەكانيش رايگەياند، كە هێزە چەكدارەكانى عێراق توانايان زۆر پێشكەوتووە لە بەرەنگاربوونەوەى داعش.
لە عێراق نزيكەى دوو هەزار و (500) سەربازى و لە سوورياش (900) سەربازى ئەمەريكى لە چوارچێوەى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى هەيە، كە لە (2014) پێكهاتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment