سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ سەرۆكى بولگاريا كۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ڕومێن ڕادێڤ سه‌ركۆمارى بولگاريا كۆبووه‌وه‌، لەو كۆبوونەوەدا گفتوگۆيان لەسەر برەودان بە پەيوەندييەكانى بولگاريا و عێراق و هەرێم كرد.

ئەمڕۆ شەممە (دووى ئادار/2013) سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ سەرۆكى بولگاريا كۆبوونەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى بولگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، كولتوورى، وه‌رزشى، گه‌شتيارى و كشتوكاڵيدا كرايه‌وه‌.

لە تەوەرێكى ديكەى كۆبوونەوە باس له‌ ده‌رفه‌تى هاركاريى زياترى دوولايه‌نه‌ى‌ بوارى خوێندنى زانكۆيى و خوێندنى باڵا و گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى ‌نێوان بولگاريا و عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌، كرا.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە هه‌رێمى كوردستان به‌ بايه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دۆست له‌ ئه‌ورووپا. له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بولگاريا وه‌ك وڵاتێكى دۆست و ئه‌ندامى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، بۆيه‌ داواى كرد بولگاريا ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین