سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى ژاپۆن كرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد فوتۆشى ماتسومۆتۆ باڵيۆزى ژاپۆن له‌ ‏عێراق، له‌ ديدارێكدا گفتوگۆيان لەسەر پەيوەندييەكانى هەردوولا كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/تشرينى يەكەم/ 2023) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە باڵيۆزى ژاپۆن لە عێراق كرد، لە ديدارێك گفتوگريان بره‌ودانى زياتر به‌  په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ‏به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا، گرنگيى سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منييان بۆ ‏وه‌به‌رهێنانى بيانى و ژاپۆنى له‌ عێراق، تاوتوێ كرد.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ پێويسته‌ ئاراميى سياسى و ئه‌منى له‌ عێراق پارێزراو بێت ‏بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى بڕه‌خسێت و زياتر ‏بره‌و به‌ چالاكيى كه‌رتى تايبه‌ت بدرێت، هه‌روه‌ها باسيان له‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ كرد ‏كه‌ كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانن كارى تێدا بكه‌ن.‏

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه‌كانى بودجه‌ و مووچە و شايسته‌ ‏دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند ‏پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكەی ديداره‌كه‌ بوو.‏

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین