سەرۆكى هەرێم پێشوازى لە باڵيۆزى بەريتانيا لە عێراق دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى لە ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سياسيى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە (نۆى/ تشرينى يەكەم/ 2023) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە باڵيۆزى بەريتانيا لە عێراق كرد، له‌ ديداره‌كه‌دا باسيان له‌ په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاڵنگارييانه كرد كه‌ ڕووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێوستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يه‌كهه‌ڵوێستييان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌.

لە بەشێكى ديكەى كۆبوونەوەكەيان په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، دۆخى سووريا و كه‌مپى ئه‌لهۆل و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى، دوايين پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جيى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆيان لەسەر كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین