بەرپرسێکی باڵای حزبوڵا کوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بڵاويان كردەوە، بەرپرسێکی باڵای حزبوڵا کوژراوە لە هێرشێکی ئاسمانی دا کە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە لە باشووری لوبنان.

ڕۆژی شەممە (دووى ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاويان كردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج لە لوبنان. هێزەکانی فریاکەوتن گواستراونەتەوە بۆ شوێنی هێرشە ئاسمانییەکە و چەندین کەس بریندار بوون و بەرپرسێکی باڵای حزبوڵڵا لە هێرشەکەدا کوژراوە.

ئەگەرچی حزبوڵا بە فەرمی کوژرانی بەرپرسە باڵاکەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ڕایانگەیاندووە، هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی پەلاماردانی ئیسرائیلییەکان.

حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە دەستیان کردووە بە هێرشکردن لەسەر سنووری باشووری لوبنان. هەروەها بەردەوام ناکۆکییەکانیان لە زیاد بوون دایە بە تایبەت کاتێک ئیسرائیل موشەکەکانی ئاراستەی لوبنان کرد، حزبوڵڵا تۆڵەی کردەوە و بەرپەرچ دانەوەی بەردەوامی هەیە بۆ بە ئامانج گرتنەکانیان.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا سەرەتا بۆ سەر باشووری لوبنان بوو، بەڵام لە ئیستادا هێرشەکان فراوان بوون بە جۆرێك سنوری باکووریشی گرتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین