کچێکی کورد ڕزگارکرا هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

کچێکی کوردی ئێزدی کە ساڵی 2014 لە سنووری شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوو، دوای رزگارکردنی لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێندرایەوە شنگال.

دوای دەساڵ لە ڕفاندنی دەگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش دەڵێت: دایک و باوکی لە ژیاندا نەماون.

ڕۆژی (3/ئازار/2024) کچێکی ئێزدی کە لە ساڵی 2014 لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوو، ڕزگارکراو گەڕێندرایەوە لای کەسوکاری. 

حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش، ڕایگەیاند: کچێکی گەنج کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوو لە کەمپی هۆل بوو لە کوردستانی ڕۆژئاوا،  ڕزگارکراو ئێستا لە شەنگالە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەگەڕێندرێتەوە لای کەسوکاری لە پارێزگای دهۆک.

بە پێی ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش، تاکو ئێستا 3 ھەزار و 575 کوردی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کراون، کە لە دوای داگیرکاری چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 ڕفێندرابوون.

سەبارەت بە ئەندامانی خێزانی ئەم کچە حوسێن قائیدی دەڵێت: ئەم کچە تەمەنی 16ساڵبووە کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندراوە، ئێستا تەمەنی بیست و شەش ساڵە. دایکوباوکی لە ژیاندا نەماون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین