رێژەی بەشداری کردن لەهەڵبژاردنی دوێنێ گەیشتە کەمترین ئاست لە مێژووی ئێران ئێران

نوچەنێت:

بە پێی راپۆرتە نافەرمییەکان رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران، کەمترین رێژە بووە لە دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1979.

ڕۆژی شەممە (دووى ئادار/2024)، یۆرۆنیوز لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی راپۆرتە نافەرمییەکان رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی دوێنێ ئێران، نزیکەی 40% بووە، کە کەمترین رێژەیە لە دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1979-ەوە.

ئەم هەڵبژاردنە لە دۆخێکدا بەڕێوەچوو کە ریفۆرمخوازان بە نائازاد و نادادپەروەرانەیان دەزانی و زۆربەیان بەشدارییان تێدا نەکردووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پێشبڕکێکان بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمان لە بنەڕەتدا لە نێوان توندڕەو و کۆنەپارێزەکاندا ئەنجام درا، کە بە سیاسەتەکانی دەسەڵات وەفادارن و پەسەندی دەکەن.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەو کەمی بەشدارییە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی رژێم بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەتیان پێویستیان بە نمایشی بەشدارییەکی ئاست بەرز هەبوو، کە پاش سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە زیانێکی زۆری پێکەوت، بەڵام راپرسییە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تەنیا نزیکەی 41%ی دەنگدەران دەنگیان داوە.

سەرچاوە: یۆرۆنیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین