تمەن بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە زیاتر بەهای دادەبەزێت ئێران

نوچەنێت:

دوای یەک رۆژ لە هەڵبژاردنەکانی ئێران لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی 1979 لە رووی بەشداریی خەڵکەوە بە کەم بایەخ ترین هەڵبژاردن وەسف دەکرێت، نرخی دراو و زێڕ بەرزبۆتەوە بەرزترین ئاستی تۆمار کرد.

ڕۆژی یەکشەممە (سێى ئادار/2024)، رادیۆفەردا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، نرخی دراو و زێڕ دوای یەک رۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران، بەرز بووە و بە هەڵبژاردنێک کە لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی 1979 لە رووی بەشداریی خەڵکەوە بە کەم بایەخ ترین هەڵبژاردن وەسف دەکرێت. 

نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران، لە 58 هەزار و 800 تمەن لە رۆژی پێش هەڵبژاردنەوە بۆ 59 هەزار و 250 تمەن لە رۆژی هەینیدا بەرز بووەوە. پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە (دەوێنێ)، گەیشتە نزیکەی 60 هەزار تمەن.

هەروەها رێژەی هەموو جۆرە دراوێک لە رۆژی شەممەدا گەشەی 1.3% بۆ 2.2%ی بەخۆیەوە بینیوە.

بەهای دراوی بیانی بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی لە چەند هەفتەی رابردوو و دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت. هەروەها هێرشی گروپە بە وەکالەتەکانی ئێران لە عێراق لەسەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن، کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی؛ زۆر بەرز بۆتەوە.

بە گشتی تمەن تەنها لە دوو مانگی رابردوودا 20%ی بەهای لە بەرامبەر دراوە باوەڕپێکراوەکاندا وەک دۆلاری ئەمریکی لەدەستداوە و نرخی هەموو جۆرە دراوێکیش بە هەمان بڕ گەشەی کردووە.

ئیبراهیم رەئیسی (سەرۆک کۆماری ئێران) بە دروشمی سەقامگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و رێگریکردن لە هەڵاوسان و کۆنتڕۆڵکردنی نەختینەیی بە راگرتنی قەرزەکانی حکومەت هاتە سەر پۆستەکەی، بەڵام لە هەموو ئەو پێوەرانەی خستیانەڕوو، خراپترین دۆخی بە بەراورد لەگەڵ حکومەتەکانی پێشوودا هەبووە. 

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی رەئیسی ( لە دوو ساڵ و نیوی رابردوو)، تمەنی ئێرانی نزیکەی 60%ی بەهای خۆی لەدەستداوە.

بەپێی هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکان، لەوانە گۆڤاری تایبەتمەند-ی فۆربێس، تمەنی ئێرانی لە ساڵی رابردووەوە نازناوی "بێ بەهاترین دراوی جیهان"ی هەڵگرتووە.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین