سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەكات کوردستانی
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز گلین مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كر، لە ديدارێكدا باڵیۆزی ئوسترالیا ستایشی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد و، خواستی وڵاتەکەی بۆ قووڵكردنەوەی ئەم پەیوەندییە خستەڕوو.

ئەمڕۆ دووشەممە (چوارى ئادار/2024) سەرۆك بارزانى پێشوازى لە باڵيۆزى ئوستوراليا كرد، لەدیدارەكەدا باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان کرا، کە بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدریت، لەم رووە تاوتوێی پرسی سەختیی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بەبێ بەشداریی سەرجەم پێکهاتەکان کرا، لەبەرئەوەی هەڵوەشاندنەوەی کۆتای پێکهاتەکان لێدانە لە پرسی هاوبەشێتی و پێکەوەژیان.

لە بەشێكى ديكەى ديدارەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرايەوە،  هەرێمی کوردستان بەردەوام پێداگیریی لەسەر پێکەوەژیان کردووە، بەوپێیەی یەکێکە لەو بنەما سەرەکییانەی کە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمەکەدا لەسەری بونیات نراوە.

دەبارەى پێكهاتەكانيش ئاماژە بەوە كرا، كە پێکهاتەکان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کوردستان و، لەبەر توندیی کێبڕکێکان رەنگە بەبێ بوونی کۆتا نەتوانن نوێنەرایەتیی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان دەست بخەن.

لە تەوەرێكی تری دیدارەکەدا، مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی لە عێراق باس کرا، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەمە پرسێکی نیشتمانییە و پەیوەستە بە سەرجەم پێکهاتەکان و، پێویستە لەم روانگەیەوە درک بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین