دادگاى میسر حوکمى لە سێدارەدانى بۆ رابەرى ئیخوان موسلمین   عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

دادگاى لە میسر فەرمانى لە سێداردانى بۆ محەمەد بەدیع، رابەڕى ئیخوان موسلمین و حەوت سەرکردەى ئەو رێکخراوە دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (پێنجى ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، دادگاى میسر بە تۆمەتى توندوتیژى و رێکخستنى کارى تێکدەرانە بە ئامانجى تیرۆرستى لە خۆپیشاندانەکانى قاهیرە لە (2013) فەرمانى لە سێدارەدانى بۆ رابەرى ئیخوان و حەوت سەرکردەى ئەو رێکخراوە دەکرد.

پێشتریش دادگا حکومى لە سێدارەدانى بۆ بەدیع و ژمارەیەک لە سەرکردەکانى ئەو رێکخراوە دەکردووە، بەڵام هەندێکیان لایەن دادگاى تێهەڵچوونەوە حکومەکانیان هەڵوەشێندراوەیە.

چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ میسر کە لە کۆى (140) پلە لە (135) دايە بە پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ تۆمەتبار دەکەن، بەهۆى گرتن و هێرشکردنە سەر ئۆپۆزسیۆن و چالاکاوانان و رۆژنامەنووسان.

لەدواى کودەتا سەربازییەکەى مانگى تەمووزى (2013)  بەسەر محەمەد مورسى، سەرۆکى میسر رێکخراوى ئیخوان موسلمین خۆپیشاندانێکى جەماوەرییان لە گۆڕەپانى رابیعەى عەدەوى رێکخست.

دواتر هێزە ئەمنییەکانى میسر هەزاران ئەندام و لایەنگرى رێکخراوەکەیان دەستگیرکرد و رەوانەى دادگاکانیان زۆربەیان سزاى زیندانیان بۆ بڕایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین