ڕووسیا: دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەمان قبووڵ ناکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، باڵیۆزە ڕۆژئاواییەکان لە مۆسکۆ دەستوەردان لە پرسە گرنگەکانی تایبەت بە ناوخۆی وڵاتدا دەکەن، بەتووندی ئەمە ڕەتدەکەینەوە و ئەم هەڵوێستانە جێگای قبووڵکردن نییە.

ڕۆژی سێشەممە (پێنجى ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باڵیۆزە ڕۆژئاواییەکانی لە مۆسکۆ تۆمەتبار کرد بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتدا، جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەستێوەردانانە پرسیار دروست دەکەن لای ئێمە و قبووڵی ناکەین".

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا ڕەتیکردەوە چاوی بە ڕووسیا بکەوێت بۆ گفتوگۆکردن بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ڕووسیا کە لە (15) و (17) ی مانگی ئادار دا بەڕێوە دەچێت، ئەمەش دەرخەری پاڵپشتیانە بۆ ئۆکراینا".

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "چەندین هەڵسوکەوتی باڵیۆزانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەریخستووە کە ئەوان لە مۆسکۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتدا دەکەن لە جیاتی ئەنجامدانی کارە دیپلۆماسییەکانیان".

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، بەردەوام وڵاتانی ڕۆژئاوا لە لایەن ڕووسیاوە تۆمەتبار دەکرێن بەوەی کە پاڵپشتی کێڤ دەکەن و هۆشداریان پێدراوە کە کارێکی وا ئەنجام نەدەن ببێتە هۆی فراوان بوونی جەنگەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین