ئێران سیخوڕی بەسەر بەرپرسانی ئەمەریکاوە دەکات ئێران

نوچەنێت:

نووسینگەی پۆلیسى فیدراڵیی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا (FBI) ڕایگەیاند، پلان هەیە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، ئێران سیخوڕی بەسەر بەرپرسانی باڵای ئەمەریکاوە دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە (6/ئادار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، پۆلیسى لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمەریکا ئاشکراى دەکات ئێران "پلان هەیە بۆ بە ئامانج گرتنی بەرپرسانی ئەمەریکی وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە بەرانبەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران".

بەردەوام بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی تۆڵە کردنەوەیان کردووە لە بەرانبەر کوژرانی هەر بەرپرسێکیان و نەیانشاردۆەتەوە لە دەرفەتێکدا ئامانجەکانی خۆیان دەپێکن.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە مانگی هەشتی ساڵی (2022)دا تۆمەتبارێکی گومانلێکراوی سوپای پاسدارانی دەستگیرکرد کە هەوڵیداوە بۆ کوشتنی بەرپرسانی ئەمەریکا. 

ئێران مێژوویەکی هەیە لە پیلانگێڕی بۆ کوشتنی کەسانێک لە ئەمەریکا کە بە هەڕەشەیان دادەنێت، بەڵام حکومەتی ئەمەریکا مێژوویەکی درێژتری هەیە لە بەرپەرچدانەوەی ئەو کەسانەی کە هەڕەشە لە گیانى هاووڵاتیانی دەکات.

لە کانوونی دووەمی (2020) بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا دا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا قاسم سولەیمانی کوشت، کە بەڕێگاوەبوو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق. واشنتۆن لەو کاتەدا ڕایگەیاند کە سولەیمانی دەستى هەبووە لە هێرشەکانی سەر شوێنە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین