جێگری یاسایی رەئیسی سەپاندنی سزای زیاتر دوو ملیار دۆلار ئاشکرا دەکات ئێران

نوچەنێت:

جێگری یاسایی، سەرۆک کۆماری ئێران، سزادانی تاران بە دانی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار لە دۆسیەی کرسنت، بە "خەسارێکی قورس بە وڵات" ناوبرد و ئەمەش بە کاری "خەڵکی خیانەتکار و گەندەڵ" ناوبردووە.

ڕۆژی چوارشەممە (6/ئادار/2024) رادیۆفەردا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی هەواڵنێری میدیای فەرمی حکومەتی ئێران، محەممەد دێهقان، جێگری یاسایی ئیبراهیم رەئیسی، رۆژی سێشەممە لە شاری مەشهەد رایگەیاندووە: ئێران سزای پێدانی دوو ملیار و 429 ملیۆن دۆلار، بە بێ ئەوەی یەک دۆلار گاز لە رێگەی ئەم کۆمپانیایەوە بفرۆشێت لەم دۆسیەیەدا سەپێندراوە.

ئەم بەرپرسە باڵایەی ئێران باسی لەوە نەکرد، کە ئایا ئەم پێبژاردنە دراوە یان نا و تەنیا باسی لەوە کردووە، کە حکومەتی رەئیسی "توانیویەتی رێگە لە تۆمارکردنی دۆسیەی کرسنت-2  بە دیاریکردنی زیانی زیاتر لە دۆسیەی یەکەم بگرێت".

گرێبەستی کرسنت رێککەوتنێک بوو، کە لە ساڵی 2001 لە نێوان ئێران و کۆمپانیای ئیماراتی بەناوی کرسنت، کرا و دوای چەند ساڵێک کۆمپانیای ئیماراتی بە هۆی پابەندنەبوونی ئێران بە جێبەجێکردنی رێککەتن لەدادگای لاهای سکاڵای تۆمار کرد.

دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دواجار لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021دا بە دەرکردنی بڕیارێک، بە بڕی 2.43 میلیارد دۆلار وەک قەرەبوو بەسەر ئێراندا سەپاند.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین