ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوت هەڵگریی ئەمریکاى راگەیاند ئێران

نوچەنێت:

ئێران دەڵێت "رێگری" لە بارێکی نەوتی ئەمریکی لە کەنداوی فارسدا کردووە و بارەکەش بە پەنجا ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە (6/ ئادار/ 2024)، بی بی سی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، ئیرنا، رایگەیاندووە، ئەم وڵاتە دەستی بەسەر بارێکی کەشتی نەوت هەڵگری ئەمریکادا لە کەنداوی فارس بە "فەرمانی دادگا" گرتووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، بەهای ئەو بارە راگیراوە بە "زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار" مەزەندە دەکرێت و "دواتر فەرمانی پێویست بۆ دابەزاندنی باری نەوت دەردەچێت".

ئاژانسی هەواڵی میزان، سەر بە دەزگای دادوەری ئێران دەڵێت، ئەم نەوتە، باری کەشتی ئەدڤەنتج سویتە و دەستبەسەرداگرتنیشی بە سکاڵای نەخۆشانی "خاوەن پێداویستی تایبەت" لە دژی ئەمریکا و بە بڕیاری دادگای یاسایی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (لقی 55)ی تاران ئەنجام دراوە.

ئەمریکا تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بەم کردەوە نەبووە.

ئاژانسی هەواڵی میزان دەشڵێت، ئەم سکاڵایە بەهۆی "رێگریکردنی ئەمریکا لە فرۆشتنی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لەلایەن کۆمپانیایەکی سویدییەوە بووە و زیانێکی زۆری جەستەیی و دەروونی بۆیان هەبووە. ئەم فەرمانە دەرکراوە".

ئەمەریکا دەڵێت، دەرمان، کەرەستەی پزیشکی، خۆراک و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە دەرەوەی بازنەی سزاکانن، بەڵام ئێران هەمیشە ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بەهۆی سزا بانکییەکانەوە ئەو شتانە لە راستیدا لە ژێر سزان.

سەرچاوە: بی بی سی فارسی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین