ناکۆکییە سیاسییەکان لەسەر پۆستی پارێزگاری دیالە زیاتر دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای کاندیدکردنی وەدا تەمیمی بۆ پۆستی پارێزگاری دیالە، گرژییەکان زیاتر بوون و مشتومڕێکی زۆری لە نێوان پارتی دەعوە و لایەنە سەرەکی و کاریگەرییەکانی تری ناوچەکە دروست کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە (7/ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "ڕاگەیاندنی کاندیدکردنی وەدا تەمیمی، سەرۆکی ئێستای زانکۆی تەکنیکی ناوەڕاست بۆ پۆستی پارێزگاری دیالە، ناکۆکی و مشتومڕێکی زۆری لە نێوان پارتی دەعوە و لایەنەکانی تری دیالە دروست کردووە".

سەرچاوەیەک کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە، "هۆکاری سەرەکی ناڕەزایەتییەکان بەرانبەر بە کاندیدکردنی تەمیمی بریتییە لە نزیکبوونەوەی تەمیمی لە بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل ئەل حەق و ئاشکرایە کە کاندیدی ناوبراو پەیوەندی دروست کردووە لەگەڵیان ئەوەش جێگای قبووڵ کردن نییە".

دوو لایەنی جیاواز لەسەر ئەم پرسە لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالەدان، گرووپێکیان بە توندی دژی پاڵێوراو کردنی تەمیمین، لە کاتێکدا لایەنە ڕکابەرەکەی تر پشتیوانی لێدەکەن. هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار.

ماوەیەکە ناکۆکی هەیە لەسەر دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری دیالە، تاوەکو ئێستا لایەنەکان نەیانتوانیوە ئەم پۆستە یەکلایی بکەنەوە و کاندیدێکی گونجاوی بۆ هەڵبژێرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین