سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچه‌ نێت

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم بەبۆنەى هەشتى مارس پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى پەیامەکەى هاتووە، “ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم."

ئەمڕۆ هەینى (هەشتى ئادار/2024) سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى پەیامەکەى هاتووە، "لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان."

دەقى پەیامى سەرۆکى حکومەتى هەرێم:

بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفیرازیان بۆ دەخوازم. هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە ڕەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست.

لەم بۆنەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی ڕەگەزی دووپات دەکاتەوە.

ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە لە ئاشتی و شاديدا بژین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/3/8

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین