کوتلە سوننەکانی عێراق کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریکرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هەر سێ كوتلەى سوننى (ئەلسەیدا، ئەل حەسم ئەلوەتەنی، تەقەدوم) لەسەر کاندیدکردنی سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێککەوتن.

ڕۆژی شەممە (نۆى ئادار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، خەمیس خەنجەر، موسەنا ئەلسامەڕائی، سابت عەباسی سەرۆكى كوتلە سوننييەكان ڕێککەوتن و بە فەرمی عيساويان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرد، هاوکات داوایانکرد، "بەپەلە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی ناوبراو بۆ پۆستەکە".

سەرۆکی کوتلەکان ڕاشیانگەیاندووە، "پشتیوانی ئێوە بۆ کاندیدەکەمان جێبەجێ کردنی مافە دەستوورییەکانە، هەروەها پرۆسەی سیاسی کە خزمەت بە عێراق و یەکگرتوویی و سەروەری دەکات هەنگاوی ئەرێنی و بەرەو پێشچوون بە خۆیەوە دەبینێت."

لە کانوونی دووەم (2024) کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان بەڕێوەچوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ، بەڵام دانیشتنەکە ڕووبەڕووی تێکچوون بووەوە و دواخرا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراقەوە. دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی دەرکرد و ڕایگەیاند "هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەدات تا سەرەتای مانگی نیسان".

دوای ئەوەی سکاڵای یاسایی لە دژی تۆمارکرابوو (14) تشرینی دووەم (2023) بە بڕیارێکی لە ناکاوی دادگای فیدراڵیی، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین