سبەى یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان لە هەرێمى کوردستان دیارى دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەھەرێمی کوردستان، سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەى دواى کۆبوونەوەى یەک ڕۆژى مانگى ڕەمەزان لە هەرێمى کوردستان دیارى دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (نۆى ئادار/2024) لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەھەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، کە وا بڕیارە سبەی بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بدەن.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەھەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئێوارەی سبەی یەکشەممە (10ی ئاداری 2024) لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە و لە چەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن".

هاوکات بەشێکى لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، لە سەر بنەماوبەڵگە شەرعییەکان بڕیاری لەسەر دیاری کردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدرێت .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین